تورکیا ملکەچی ئەمریکا نابێت

جێگری سەرۆك کۆماری توركیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی ملكەچ ناکات بۆ هەر جۆرە سزایەك كە ئەمریكا بە هۆی گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی لە رووسیا بەسەریدا بسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆكی توركیا لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵێكی توركی باسی لە ناكۆكییەكانی وڵاتەكەی و ئەمریكا كرد سەبارەت بە گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس ۴۰۰ لە روسیا.

فوئاد ئۆكتای رایگەیاند: توركیا ملكەچ ناكات بۆ هیچ سزایەكی ئەمریكا كە ئەگەر بە هۆی ئەو گرێبەستەوە بەسەریاندا بیسەپێنێت.

وتیشی: مەترسییەكانی ئەمریكا لەو بارەیەوە لۆژیكی نین.

پێشتر واشنتۆن هۆشداری دابووە ئەنقەرە كە پێدەچێت كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی لە رووسیا ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف ۳۵ی ئەمریكی بە توركیا، هاوكات هەڕەشەی سەپاندنی سزاشی بەسەر ئەو وڵاتەدا كردووە.

News Code 26350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =