زەریف: فرۆشتنی نەوتی ئێران ڕاناگیردرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگریی ئێران بۆ فرۆشی نەوت، وتی: گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران تیرۆریزمی ئابوورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی "الجزیره" لە وەڵامی پرسیار لە پاشهاتەکانی بە تیرۆریست ناساندنی هێزەکانی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە، ڕایگەیاند: ئەوە هەنگاوێک نییە کە ئێمە خوازیاری بووبێتین، بەڵکوو وەڵامێک بوو بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

ڕاشیگەیاند: وەک دەزانن سوپا بەردەوام لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لە دژی تیرۆریزم لە عێراق، سووریا و ئەفغانستان بووە، بەڵام بە داخەوە ئەوان بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و هەندێ وڵاتی ناوچەیی بە دوای ئاژاوەنانەوە لە ناوچەن.

زەریف بە ئاماژە بە دەستهەبوونی نەتانیاهۆ لەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپ، وتی: بڕیاری ئێران بۆ بە تیرۆریست ناساندنی هێزی سەربازیی ئەمریکا کاردانەوەیەک بوو لە لایەن مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران. ئێمە بە دوای دووبەرەکی و تەشەنەدان بە دۆخەکەوە نین، بەڵام گەلی ئێران گەلێک نییە کە سەر بۆ ملهۆران دانەوێنێت و مێژووی ٧ هەزار ساڵەی ئێران ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت. ئێمە بەردەوام وتوومانە حەز بە پەرەدان بە شەڕ و ناکۆکییەکان ناکەین و کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورمۆز دەماری ژیانی ئێمەن و ئێمە بۆ داهاتی خۆمان پێویستمان پێیانە و دەمانەوێ بۆ هاتوچۆی پاپۆرەوانیی تەواو وڵاتان و لەوان ئێران خاوەن ئاسایش بێت.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران وتیشی: ئەوە دەروەستی بە بڕیاری ئەمریکاوە هەیە کە بیەوێ ڕێڕەوگەی ئاویی بەر ماڵی ئێمە نائەمن بکات و لەو ئەگەرەدا ئێمە رێگەی ئەو کارەی پێ نادەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە فرۆشی نەوت و پەیوەندی لە گەڵ کڕیارانمان و هەمیشە لە بیرمان دەمێنێتەوە کە چ کەسانێک لە رۆژانی سەخڵەتیدا هاوڕێمان بوون.

ناوبراو هەروەها گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانی بە تیرۆریزمی ئابووری زانی و جەختی کرد: ئەوان بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانیان بە دوای داسەپاندنی گوشار لە دژی ئێرانن. ئەوە شێوازێکە کە ئەمریکا بۆ ٤٠ ساڵ و بە تایبەت لە کاتی هاتنە سەرکاری ترامپ گرتوویەتییە بەر و تەنانەت پێشێل‌کەری بەڵێنەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەیە.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی سیاسیی نابێ و ئێران بە هاوبەشیی وڵاتانی هاوڕیی پلانی جۆراوجۆری بۆ پاراستنی خۆی هەیە، وتی: یەکێکم لەو پلانانە کە لە درێژخایەندا وەڵام دەداتەوە، بەهرەوەرنەگرتن لە دۆلار لە مامەڵەی دراوییە.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران دووهەم پلانی ئێران میکانیزمێکە کە ئێستا لە رێگەی ئەورووپییەکانەوە پێوشوێنی دەگرێت و ئەوێش خۆبواردن لە مامەڵەی دراوی لە مەڵبەندانەیە کە پێدەچێ ئەمریکا دەستێوەردانی تێدا هەبێ.

News Code 26346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =