مەرجی ئەمریکا بۆ بەری کردنی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران

 باڵوێزی ئێران لە لەندەن ڕایگەیاند کە هەندێ سەرچاوەی سیاسی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ درێژەدان بە هاوکاری ئابووری دەوڵەتی عێراق لەگەڵ ئێران مۆڵەتی بەری بوون دەردەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید بەعیدی نەژاد، باڵوێزی ئێران لە بریتانیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر لە زمانی هەندێ سەرچاوەی عێراقییەوە باسی لە مۆڵەتی ئەمریکا بە دەوڵەتی عێراق بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران کردووە.

بەعیدی نەژاد نووسیویەتی: هەندێ سەرچاوەی عێراقی دەڵێن کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ درێژەدانی هاوکاری ئابووری بەغدا لەگەڵ ئێران مۆڵەتی بەری بوون دەر دەکات.

 ئەوەشی وتووە کە ئەمریکا مەرجێکی بۆ بەغدا داناوە کە ئەگەر تا نیوەی مانگی داهاتووی زایینی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکایی ئێکسۆن مۆبیل گرێبەستی وزە واژۆ بکات، دەوڵەتی ئەمریکا بۆ درێژەدان بە هاوکاری ئابووری دەوڵەتی عێراق لەگەڵ ئێران مۆڵەت دەر دەکات.

News Code 26342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =