تورکیا هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی  کوردی سووریا

ئۆپراسیۆنى تورکیا و چه‌کداره‌ سورییه‌کانى سه‌ر به‌ ئه‌ردۆغان بۆ ناوچه‌ى ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌ستى پێکردووه‌ که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى په‌یه‌ده‌وه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەمە ۱۵ی گوڵان، گروپه‌ چه‌کداره‌کان سوورییه‌کانى سه‌ر به‌ تورکیا رایانگه‌یاند که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر گوندى مه‌رعه‌نازدا گرتووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ سنوورى ناوچه‌ى ته‌لره‌فعه‌تى سه‌ر به‌ پارێزگاى حه‌له‌به‌وه‌.

هه‌روه‌ها که‌ناڵى ئار تى روسى له‌سه‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى نێو گروپه‌ چه‌کداره‌کانه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ته‌لره‌فعه‌ت ده‌ستپێ ده‌که‌ن.

میدیاى تورکیاش رایگه‌یاندووه‌ کە ئۆپراسیۆنى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى سووریا به‌ پشتیوانى سوپاى تورکیا ده‌ستیپێکردووه‌.

دوێنێ له‌ ناوچه‌ى ته‌لره‌فعه‌ته‌وه‌ پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات"یه‌په‌گه‌" و هێزه‌کانى نزیک له‌تورکیا روویداو به‌و هۆیه‌وه‌  نه‌قیبێکى تورکیا کوژراو ڕائیدێکیان بریندار بووه‌.

تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)باڵی سەربازی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی سووریا بە تیرۆریست دەزانێ و وەک لقی سووری پەکەکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا  بەردەوام دوو لایەن لەشەڕدان.

News Code 26341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =