پووچەڵ کردنەوەی گەورەترین پلانی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکدا گەورەترین پلانی سەرلەنوێ پێكهێنانی شانەكانی سەر بە داعش لە عێراق پووچەڵ بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانەی هەڵۆی هەواڵگریی هیزە ئەمنییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەكانی ئەم وڵاتە، توانیوویانە لە ئۆپەراسیۆنێكدا ژمارەیەك لەو چەكدارانەی داعش بكوژن كە لە سووریاوە هاتبوونە ناو عێراق.

شانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە کە لە داهاتوودا وردەكاری ئۆپراسیۆنەكە و دانپێدانانی ئەندامانی داعش كە دەستگیركراون بڵاودەكەینەوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش بەنھێنی لەگەڵ ئەبووبەكر بەغدادی رێبەری رێكخراوە لە سنوورەکەوە بەرەو ناو سووریا هەڵاتوون.

News Code 26338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =