ئیسرائیل باڵەخانەی ئاژانسی ئانادۆڵی تورکیای خاپوور کرد

فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەکاتی هێرش بۆ سەر کەتی غەززە باڵەخانەی نووسینگەی ئاژانسی فەرمی ئەنادۆڵی تورکیای خاپوور کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرۆکە ئیسرائیلییەکان بەلایەنی کەم پێنج مووشەکیان ئاراستەی  باڵەخانەی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ کردووە  کە لە ٧ نهۆم پێکهاتووە و بەتەواوەتی وێران بووە .

حکوومەتی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە بە ئامانجگرتنی بارەگای ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی هەوڵێکە بۆ دوورخستنەوەی شایەتحاڵەکان و  ئامادەکارییەکە بۆ کوشت و بڕی خەڵکی کەرتی غەززە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە هیج فەرمانبەرێکی ئاژانسەکە لە بۆردوومانەکەدا بریندار نەبووە و کەسیش نەکوژراوە.

دەوڵەتی تورکیا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلی کردووە.

News Code 26336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =