ئەردۆغان : هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ دووبارە بکرێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا بە جەخت لە سەر ساختەکاری ئاشکرا، داوای بەڕێوە چوونی دووبارەی هەڵبژاردن لە ئەستەنبۆڵ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا داوای بەڕێوە چوونی دووبارەی هەڵبژاردن لە شاری ئەستەنبۆڵی کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: ساختەکاری و لادانی ئاشکرا لە هەڵبژاردنی شارەوانی هەیە و ئەو پرسە ڕوونە. ئەبێ بڕۆین بە لای خەڵکەوە تا بزانین ئەوان چی دەڵێن. ئەو سات ئاکامەکە هەر شتێک کە بێت قبووڵی دەکەین.

شیاوی باسە، ٢٨ ئ خاکەلێوە ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلان وەکوو شارەوانی ئەستەنبۆڵ هەڵبژێردرا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆکی پارتی داد و گەشەی تورکیا پێشتر لە لای ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ سکاڵای کردبوو.

News Code 26333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =