بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیری سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیر بەرگری و پشتیوانیی هێزی چەکداری لە کۆڕبەندی بەڕێوەبەرانی باڵای دامەزراوەی هەرەوەزی وەزارەتی بەرگری، وێرای نرخاندنی هەوڵی هەموو ڕێکخراوەکانی وەزارەتی بەرگری لە یارمەتیگەیاندن بە لافاولێدراوان، ڕایگەیاند: ئامانج لە ڕاگەیاندنی بەرتەسکی خزمەتگەیاندنی وەزارەتی بەرگری نیشاندەری هەوڵی ئەو هێزانە بۆ دامرکاندنی خەم و ئازاری لافاو لێدراوان و بەرزکردنەوەی ورەی خێراخوازیان بووە.
ئەمیر حاتەمی لە درێژەدا بە ئاماژە هەوڵی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپا، وتی: سوپا بەردەوام یەکێک لە پێشڕەوترین پێشەنگەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە رۆژئاوای ئاسیا بووە.
وەزیری بەرگری هەروەها ئاماژەی بە پرسی گەمارۆی فرۆشی نەوتی ئێران و تەنگەژەنانەوە لە بەردەم ئابووریی ئێران وەک پیلانێکی دیکەی ئەمریکا کرد و ڕاشیگەیاند: سەرکەوتنی خودایی هەموو قۆناغەکاندا و لەوان ویشکەساڵی، ڕووداوی تەبەس و شەڕی داسەپاوەی بەرەڤانی پیرۆز بەردەوام تایبەت بە گەلی سەربەرزی ئەم وڵاتە بووە و ئەمجارەش لە سای فەیزی خوداوەندی پیلانی دوژمنان شکست دەهێنێت.
ناوبراو لە درێژەدا گەمارۆگەلی ٤٠ ساڵەی لە کەرتی بەرگریی وڵاتی بیرهێنایەوە و وتیشی: زۆربەی پێشکەوتنەکان لە پیشەسازیی بەرگری وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زەوینی، دەریایی، ئاسمانی و ئەلەترۆنی لە هەلومەرجی گەمارۆ و نەبوونی کەمترین ئیمکاناتدا مسۆگەر بووە.
بۆچوونی ئێوە