چارەنووسی ئێران و عێراق پێکەوە گرێ دراوە/ شەڕ دەست پێ بکات کەس پارێزراو نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ماڵپەڕی لۆبلاگ باسی لە چەندین پرسی تایبەت بە ئاڵوگۆری زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا و چەواشەکارییەکانی دەوڵەتی ترامپ بۆ هاندانی ئێران و کاریگەریی گەمارۆکانی ئێران لەسەر چارەنووسی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی "لۆبلاگ"ی ئەمریکا وتی: بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا هەوڵ بۆ کۆمەڵکوژی لە ئێران دەدات.

زەریف لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی تاران بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا، تاران پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن بووە یان نا؟، وتی: ئێمە سپتامبری ڕابردوو وڵامی داخوازی ئەمریکامان لەم بارەوە بە سویس دایەوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا واشنتۆن هیچ وڵامێکی نەبووە.

زەریف لە وڵامی پرسیارێکی تریش سەبارەت بەوەی کە گەلۆ دەوڵەتی ترامپ بە ئەنقەست سیاسەتی هاندانی ئێران پەیڕەو دەکات؟ ڕایگەیاند: بێ گومان کەسێک لە دەوڵەتی ترامپ دا هەیە کە هەوڵ دەدات ئێران دنە بدات و هیوای بە سەپاندنی هەموو سزایەکە. یەکێک لەو کارانە ئەوەیە کە ئێران دەستهەڵگری بەرجام بێت بەڵام سناریۆیەکی دزێوی دیکەش هەیە و ئەویش ڕێکخستنی هەندێ رووداو بۆ ئەوەی بتوانن پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی عەرەبستان، ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی دا بۆ ڕانانی واشنتۆن بە بەرەنگاریی لەگەڵ ئێران و وتی: ئەگەر گرژی لەم ناوچە بێتە دی پێم وانییە کەس بتوانێ خۆی بە دوور بگرێت و کەس پارێزراو نابێت.

وتیشی: هیوادارین پەیوەندی باشمان لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس هەبێت. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ هەندێ لایەن باشە و لەگەڵ هەندێکیش زۆر باش نییە بەڵام داخوازیمان پەیوەندی زۆر باش لەگەڵ هەمووی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارسە.

 سەبارەت بە عێراقیش زەریف ڕایگەیاند کە عێراقییەکان هەڵوێستی ئێمە دەانن. چاوەڕوانی ئێمەش دەزانن. ئەوان وڵاتێکی سەربەخۆن بەڵام هیوادارین ئەم پرسە لەبەرچاو بگرن کە چارەنووسی ئێمە پێکەوە گرێ دراوە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و وتی: خودی سەرۆک کۆمار ترامپ وتوویەتی کە خوازیاری دەستپێکردنی شەڕ نییە. بەڵام ڕاوێژکارەکەی و کەسانێکی تریش لە دەرەوەی ئەمریکا گوشار دەخەنە سەری بۆ دروست کردنی گرژی زیاتر.

وتیشی: ئامادەیی عەرەبستان و ئیمارات بۆ جێگرەوەیی نەوتی ئێران لە بازاڕی جیهانی ڕێک  بە مانای بەشداریی لە تیرۆریزمی ئابووریە و کاتێک جان بۆڵتۆن دەڵێت ئەوەندە گوشار دەخەینە سەر گەلی ئێران کە سیاسەتەکانی ئێمە قبووڵ بکرێت ئەمەش بە مانای دانپێدانی کۆمەڵکوژیە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ترامپی سەرۆک کۆماریش هەر هەوڵ لە پێناوەدا دەن و تاوانبارن بە هەوڵ دان بۆ کۆمەڵکوژی لە ئێران.

News Code 26329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =