عێراق کەمپی تایبەت بۆ ۳۰ هەزار داعشی وڵاتەکەی دەکاتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی نووسی کە بەرپرسانی عێراقی خەریکی کردنەوەی ئۆردووگایەکی تایبەتی بۆ جیاکردنەوەی نزیکەی ٣٠ هەزار داعشی عێراقین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی داعشییە عێراقییەکانی ڕادەست کراو بەو وڵاتە، نووسی: بەرپرسانی باڵای عێراقی هەوڵ دەدەن ئۆردووگایەکی تایبەتی بۆ جیاکردنەوەی نزیکەی ٣٠ هەزار داعشی عێراقی وەرگیراو لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ، بکەنەوە.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە: لە ئیستادا کە عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی زیندانی کراوی خۆی لە سووریادا هەوڵ دەدا، گرووپگەلی فریاکەوتن و مرۆییش گواستنەوەیان بۆ زیندانە جوداکان ڕەت دەکەنەوە، چونکە دۆخێکی ئاوا دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگا و تەنانەت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕادیکاڵیزمی هەندێکیان.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: بەرپرسانی بەغدا بۆ چەند مانگێک دەچێت خەریکی دانوستان بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی سڤیلی قۆڵبەست کراو لە لایەن هەسەدە بۆ وڵاتەکەیانن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، بەرپرسێکی عێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕایگەیاند: ئامانج لەو کارە دەست نیشان کردنی شوێنێکی تایبەتی بۆ کۆنتڕۆڵی هاووڵاتیانی داعشی عێراقی بە هۆکاری ئەمنی و بۆ زیندوومانیانن. چونکە لە ئەگەری گەڕانەوەیان، ڕەنگە بەرەوڕووی هەڵمەتی تۆڵەستێنانە لە لایەن کەسانێک بن کە کەس و کاریان قوربانیی جەنایەتەکانی داعش بوونە.

News Code 26327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =