کونگرەی ڕێبەرانی کوردی سووریا هەوڵ بۆ شێواندنی دانوستانی ئاستانەیە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە کۆنگرەیەکی کوردەکانی سووریا لە عەین عیسای ڕەقە، وتی: ئەو کارە بە ئاشکرایی بۆ شێواندنی هەوڵی وڵاتانی بەشدار لە دانوستانی ئاستانە سەبارەت بە قەیرانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی هابر ٧، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بەرێوەچوونی کۆنگرەی بڕێک لە ڕێبەرە کوردەکانی سووریا  لە ناوچەی عەین عیسا لە پارێزگای ڕەقە، بە ڕەخنەگرتنی توند لەو کارە وتی: بە ئاشکرایی ئەو هەوڵە لە پێناو شێواندنی رەوتی دانوستانی ئاستانە ئەنجام دراوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە: بڕێک لە دابەش خوازان لە سووریا بە پاڵپشتی ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ دروست کردنی دەوڵەتێکی نیوە سەربەخۆ لە ڕۆژهەڵاتی فورات. لە ڕێکەوتی ٣ ی مەی ٢٠١٩ هەوڵ درابوو کۆنگرەیەک لە ژێر ناوی "کۆنگرەی هۆزەکان، عەشایر و کەمینە ئیتنیکییەکان" لە عەین عیسا بەڕێوە ببەن. ئەو کۆنگرە کە بە هەوڵی بڕێک لە ڕێبەرانی کورد خەریک بوو بەڕێوەبچێت لە لایەن عەرەبەکانەوە پێشوازی لێنەکرا.

لە بەیاننامەکەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە هۆزە عەرەبەکانی ناوچە ڕوانینێکی ئەرێنیان بە پێکهێنانی کۆنگرەکە نەبوو، ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە ئەو کۆنگرە ڕاشکاوانە پێشێل کردنی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی سووریایە. بە دروست بوونی ئاڵۆزی نوێ لە ئەو وڵاتە دەتوانرێت پێکهاتەی لاوازی سووریای چەن ئیتنیکی لەناو ببرێت.

News Code 26325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =