بێدەنگی لە بەرانبەر ئیعدامی ٣٧ کەسی بێ تاوانی عەرەبستانی ڕەوا نییە

پێش نوێژی هەینی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی پلانداڕێژی حوجرە ئایینییەکانی ئەهلی سوننەی کردستان، وتی: دەبێ موسڵمانان بەرانبەر کاری عەرەبستان بۆ ئیعدامی ٣٧ کەسی بێ تاوان لە ئەو وڵاتە، کاردانەوەیان ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر و لە پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی گەورەی بانگەشە ئیسلامییەکانی ڕۆژاوای ئێران، مامۆستا موحەمەد ئەمین ڕاستی وێڕای ئیدانە کردنی ئیعدامی بەکۆمەڵی ٣٧ کەسی موسڵمان لە لایەن ئالی سعوودەوە وتی: ئەو کارە لە ڕوانگەی دینی ئیسلامەوە حەرامە و ئەو کارە دژە مرۆڤانە و دژی مافی مرۆڤە کە بە بێ هیچ هۆکار و مەنتقێک خوێنی مرۆڤێک دەڕێژرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەرکی تەواوی موسڵمانانە کە لە بەرانبەر ئەو کارە بێ دەنگ بن و ڕقی خۆیان لە بکەرانی ئەو کارە دەرببڕن، زیادی کرد: بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ کە پاگەندەی پاڵپشتی لە ماڤی مرۆڤی هەیە جێی داخە کە لە بەرانبەر ئەو کارە بێ دەنگ بن و هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە.

ئەندامی ئەنجومەنی بەرنامەڕیزی قوتابخانە ئاینییەکانی ئەهلی سوننە پارێزگای کوردستان دەرێژەی دا: ڕێکخراوێک کە پاگەندەی پارێزەریی لە مافی مرۆڤی هەیە لو حاڵێکدا لە بەرانبەر ئەو کارە بێدەنگ دەبێت ئەبێ بە شێوەی جیدی ئیدانەی بکات.

مامۆستا ڕاستی بە وتنی ئەوەی کە جێی پرسیارە کە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بۆچی لە بەرانبەر ئەو کارە دژی مرۆڤانە بێدەنگیان ڕاگرتووە، وتی: ڕێکخراوی پاگەندەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکات بەڵام بەو شێوەیە بێدەنگی ڕادەگرێت کە قسە و کردەوەیان یەکێک نییە.

ناوبراو وتیشی: ڕژانی خوێنی موسڵمانان حەرام و تاوانی گەورەیە بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆکە ئەوە دەبینین کە عەرەبستانێک کە نمانەی ئاینی ئیسلامە ئەو جۆرە کارانە دەکات.

ئەندامی ئەنجومەنی بەرنامەڕێزی قوتابخانەکانی زانستە ئاینییەکانی ئەهلی سونەەی پارێزگای کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ئەو جۆرە کارانە لە زیانی کۆمەڵگەی ئیسلامییە، وتی: ئەمڕۆکە دوژمنانی ئیسلام تەواوی توانی خۆیان بۆ گورز لێدان لە ئەو ئایینە خوداییە خستووەتە گڕ و لەم ڕێگایە بەم شێوە پرسی ترس لە ئیسلام شوێن دەگرن.

مامۆستا ڕاستی وتیشی :کاری دژە مرۆڤانە و نا شەرعی عەرەبستان لە ئیعدامی ٣٧ کەس کە لە زانایان بوون لە لایەن تەواوی زانایانی ئەهلی سوننە و شیعەی کوردستانەوە ئیدانە کراوە.

News Code 26321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =