هێزی ئاسمانی سوپا ئامادەیە ئەزموونەکانی بە عێراق فێر بکات

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپا وتی: هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ئامادەیە یارمەتییەکان و ئەزموونەکانی خۆی پێشکەشی هێزەکانی عێراق بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە ئەمڕۆ لە دیدار لە گەڵ جەبار عوبەید کازم حەسەن دارجی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق بە ئاماژە بە کارە ڕاوێژکارانەکان و پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە عێراق لە شەڕ دژی داعش وتی: ئەو هێزە لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕی عێراق دژی داعش و گرووپە تەکفیرییەکان لە سەر داوای دەوڵەتی ئەو وڵاتە، لە پاڵ نەتەوە، دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی عێراق بوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ڕۆژە چارەنووس سازانە بە ناردنی فڕۆکە، پەروەردەی چڕوپڕی فڕۆکەوانە عێراقییەکان و ٤ ساڵ پشتیوانی و خزمەتگوزاری بواری فڕۆکەکان و هەروەها گەشت پێدانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یارمەتی هەواڵگری لە پاڵ هێزە جەماوەرییەکان و سوپای عێراق شەڕیان کرد و بە پێشکەش کردنی شەهید، برایەتی خۆیانیان بە ئۆمەتی ئیسلامی بە تایبەتی نەتەوەی عێراق سەلماند.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپا وتی: نەتەوەی عێراق لە قەیرانی لافاوی ئێران و ڕێپێوانی ئەربەعین برایەتی خۆیان بە ئێران و ئێرانی سەلماندووە.

ناوبراو وتیشی: هێزی ئاسمانی بە دەست خستنی تەکنۆلۆژیای چێ کردنی هەموو جۆرە ڕادار، ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سیستەمی مووشەکی زەوی بە ئاسمان و جیهازاتی شەڕی ئەلکترۆنیک ئامادەیە یارمەتییەکان و ئەزموونەکانی خۆی فێری هێزە عێراقییەکان بکات.

News Code 26316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =