سیاسەتی گەمارۆی ئێران؛ هەوڵی ئەمریکا بۆ هاوڕێ کردنی عێراق

ئەمریکا بە درێژەنەدان بە مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆی نەوتی ئێران، سیاسەتی گەمارۆی لە دژی تاران خستۆتە یەکەمایەتیەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا نەیتوانیوه دراوسێکانی ئێران و لەوان عێراق لە گەڵ خۆیدا هاوڕێ بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە درێژە بە مۆڵەتی بەری کران لە کڕینی نەوتی ئێران نادات. دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر لەوبارەیەوە ئیدعای کردبوو کە واشنتۆن هەناردەی نەوتی ئێران لە رێگەی درێژەنەدان بە مۆڵەتی بەری کران لە گەمارۆکان دەگەیێنێتە ئاستی سیفر؛ ئیدعایەک کە بە گوێرەی چاودێرانی سیاسی هەرگیز وەدی نایەت.

ئەمریکییەکان باش دەزانن کە بە هۆکاری جۆراوجۆر ناتوانن بە پشت‌بەستن بە بڕیاری درێژەنەدان بە بەری کران لە گەمارۆی نەوتی ئێران ناتوانن بگەنە ئامانجی خۆیان لە داخستنی هەناردەی نەوتی ئێران. یەکێک لە گرینگترین ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم ئەمریکا بۆ داسەپاندنی گوشار لە دژی کۆماری ئیسلامی لە رێگەی گەمارۆ نەوتییەکان، دراوسێکانی تارانە کە تێکرایان پەیوەندیی تۆکمە و چڕیان لە گەڵ ئێران هەیە.

لەمناوە عێراق یەکێکە لە گرینگترین دراوسێی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ماوەیەکە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن لە ڕەوتی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان بیکەنە هاوڕێی خۆیان و نەیانتوانیوه. ئەگەرچی واشنتۆن لەو بوارەدا هەوڵێکی زۆری داوە و تەنانەت لە هەندێ شوێندا، هەڕەشەشی بە کار هێناوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە عێراقە کە ناهێڵێ پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران بکرێتە قوربانی.

بەرپرسانی عێراقی لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە درێژەنەدان بە بەری کران لە گەمارۆی نەوتی ئێران، هەڵوێستی ڕاشکاوانەی خۆیان لەوبارەیە ڕاگەیاند. دەستبەجێ لە پاش ئەو بڕیارەی ئەمریکا، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناڕەزایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی.

لە لایەی دیکەوە ڕەزاق موحەیبێس ئەندامی کۆمیتەی وزەی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژەنەدان بە بەری کران لە گەمارۆی نەوتی ئێران، دەڵێت: "بڕیار نییە عێراق پێڕەوی لە ڕەوتی گەمارۆ یەکلایەنەکانی ئەمریکا بکات، چونکە بەستێنی وزەی عێراق پەیوەندییەکی گەورەی بە هەناردەی گازی ئێرانەوە هەیە".

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە جەختیشی کرد: "عێراق رۆژانە ٢٨ ملیۆن مەتری سێ جا گاز هاوردە دەکات کە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبای وزەخانەکانی خۆی لە باشوور و ناوەندی عێراق لە کار دەکرێت و هاوکات هەزار و دووسەد میگاڤات کارەبا لە رێگەی هێڵی گوشارباڵاوە لە بەسرە و دیالە لە باشوور و رۆژهەڵاتی عێراقەوە هاوردە دەکرێ و هەمووی ئەوانە بە پێی گرێبەست لە گەڵ ئێران مسۆگەر بوونە؛ گرێبەستێک کە ئەمساڵ دەچێتە ناو هەشتەمین ساڵی خۆی".

هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبای عێراق چەند رۆژ لەوە پێش لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی رۆژنامەی "العربی الجدید" جەختی کردووە: "گەیشتنی گازی ئێران بە وزەخانەی کارەبا لە باشووری عێراق بەردەوامە و هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی لە ئارادا نییە".

بەڵام کاردنەوەی عێراقییەکان بە بە گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر بەوە کۆتایی پێ نایەت و تەنانەت کاردانەوەی باڵوێزی بەغدا لە دۆحەیشی بە دواوە بووە. بۆ وێنە کارگێڕی باڵوێزی عێراق لە دۆحە وێرای ڕەخنە لە گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی تاران، ڕایگەیاند کە بەغدا ئەو گەمارۆیانە کە زیاتر لە هەمووان زیان بە هاووڵاتیان دەگەیێنێت، قبووڵ ناکات.

تەواو ئەو هەڵویستانە بۆ پاڵپشتی کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن بەغداوە هەمبەر بە ئەمریکییەکان لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی بەغدا بە سەرۆک وەزیرایەتیی عادڵ عەبدولمەهدی هەڵوێستی بنەمایی هەمبەر بە گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا گرتۆتە بەر؛ هەڵوێستگەلێک کە هەڵبەت لە ژێر کاریگەریی پاڵپشتییە بێ دەرێخەکانی تاران لە بەغدا لە بوارگەلی جۆراوجۆر بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێرای گرتنەبەری هەڵوێستگەلی ئاشکرا و ستراتژی هەمبەر بە گەمارۆ دژە ئێرانییەکان، جەختی کرد: "عێراق پێڕەوی لە گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکات؛ بەغدا بەرییە لە پابەندبوون بەو گەمارۆیانە". ڕاشیگەیاند: "عێراق نابێتە بەشێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران". عەبدولمەهدی بەو هەڵوێستانەی خۆی وێرای تێکشکاندنی پیلانە داڕشتەکان بۆ زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، نیشانی دا کە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات نە تەنیا زیانی پێنەگەیشتووە بەڵکوو بە پاڵپشتییەکانی بەغدا لە تاران پاش داسەپانی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەو پەیوەندیانە هەنگاوی ناوەتە قۆناغێکی نوێ.

لە لایەکی دیکەوە، جگە لە کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی لە ئاستی فەرمی، حزبەکان و ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی شیعەش لە عێراق پێداگرە لە پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوانەیان هەمبەر بە گەمارۆ ستەمکارانەکان گرتۆتە بەر؛ هەڵوێستێک کە نیشاندەری قوڵایی پەیوەندیی دۆستانەی تاران لە گەڵ تەواو چینەکانی شیعەی عێراقە.

بۆ وێنە، سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە لێدوانێکدا وێرای ئیدانە کردنی گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەختی کرد: "لە ئێستادا نابێ هەمبەر بە گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا بێدەنگ بین. ئەو گەمارۆیانە پاشهاتی مەترسیداریان بۆ واشنتۆن بە دواوە دەبێت".

ناوبراو هەروەها لە دیداری ئەم دواییەی لە گەڵ "جۆی هوود" کارگێڕی باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا وێرای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ درێژەنەدان بە مۆڵەتی بەری کرانی کڕینی نەوتی ئێران، وتیشی: "سیاسەتی گەمارۆی ئابووری و بێ بەش کردنی گەلان، سیاسەتێکی بێ هۆ و بێ دەرئەنجامە و هیچ یارمەتییەکی چارەسەری کێشەکان نادات. باشترین رێگە چارە گفتوگۆ و دانوستانە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە گرووپگەلی دیکەی شیعە و لەوان ڕێکخراوی بەدریش کاردانەوەی نیشان داوە بە گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا. بۆ وێنە هادی عامری ئەمنیداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گرینگیی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران، وتبووی: "ئێمە لەو پەیوەندییانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر ڕازین. لە ڕاستیدا نابێ فەرامۆش بکەین کە ڕاوێژکارانی ئێرانی لە پەنای عێراق دژی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش شەڕیان کرد".

کەتیبەکانی حزبوڵڵاش رایانگەیاندووە کە گەمارۆگەلی ستەمکارانە و نایاسایی دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران نیشاندەری ئاستی هێژۆمەنیای لۆبی زایۆنی و دارایی سعوودی بە سەر بڕیاردانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ئێرانە.

بەوەشەوە هەڵوێستی گرووپە جۆراوجۆرەکانی شیعە هەمبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران نیشان دەدا کە پەیوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق تەواو تۆکمەیە و هیچ شتێک ناتوانێت ئەو پەیوەندییە ستراتژی و تۆکمەیە تێک بدات. بێ گومان لە ئاوەها دۆخێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش هەوڵی دابەزاندنی پێگەی ئێران لە عێراق دەدەن، بەڵام هەڵوێستی گرووپگەلی شیعە ئەو پیلانەشی تا ئێستا پووچەڵ کردۆتەوە و لە داهاتووشدا پووچەڵی دەکاتەوە.

News Code 26307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =