هاوکارییەکانی ئێران نەبوایە دوژمنان عێراقیان دابەش دەکرد

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەگەر هاوکارییەکانی ئێران نەبوایە عێراق لە لایەن دوژمنانی ئاشتی و ئاسایشەوە دابەش کرابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی لە دیدار لە گەڵ فەرماندەکانی هێزەی دەریایی، هێزی زەوینی و ئاسمانی سوپای عێراق بە ئاماژە بە دۆخی سیاسی، ئاسایشی ناوچەکە و جیهان وتی: هەڕەشە و دەرفەتەکانی بەردەم دوو وڵات ناچارمان دەکات کە بەرپرسانی ناوخۆیی و سەربازی، دانوستانی زیاتریان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی دوو نەتەوە، گەشەی ئابووری دوو وڵات، سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە هەبێت.

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە وتنی ئەوەی کە بۆ تۆکمە کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە تێچوو بکرێت، وتی: لاوانی بە ئیمان و نیشتمان پەروەری ئێرانی و عێراقی سەقامگیری و ئاسایشی دوو وڵاتەکە مسۆگەر دەکەن و ئەگەر ئەو هاولاریانە نەبوایە، ئەمڕۆکە عێراق لە لایەن دوژمنانی ئاشتی و ئاسایشەوە دابەش کرابوو.

ناوبراو وتیشی هاوکارییە بەرگرییەکانی ئێران و عێراق دەبێتە هۆی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و دوو وڵاتەکە ئیرادەی جیدی و باشی بۆ گەشەی پێوەندییەکان هەیە.

News Code 26306

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =