سیخورێک کە ٤٠ کەسی بە کوشتی داعش دابوو، دەستگیر کرا

هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پاریزگای نەینەوا توانیان سیخوڕێکی داعشی کە ٤٠ کەسی سڤیلی بە کوشتی داعش دابوو، بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی نوێیان دژی پاشماوەکانی داعش لە نەینەوا ڕێک خستووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی مێدیا عەرەبییەکان، هێزە عێراقییەکان لە ئەو ئۆپراسیۆنە توانیان سیخوڕێکی داعش دەستگیر بکەن.

ئەوسیخوڕە داعشییە زانیاری پێوەندیدار بە هەڵاتنی بنەماڵە عێراقییەکان لە دەستی داعشی دەنایە ئیختیاری ئەو گرووپە.

ئەو کارەی سیخوڕەکە بووە هۆی ئەوەی کە ٤٠ کەس لە خەڵکی سڤیلی عێراقی لە پارێزگای نەینەوا لە لایەن داعشەوە دەستیگیر بکرێن و پاشان بوکژرێن.

News Code 26303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =