ئاژانسی مێهر پەیامهێنەری هاودڵی و دۆسایەتی زیاتر بۆ ناوچە کوردییەکان

نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران وێڕای سپاس کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی مێهر بە بۆنەی کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئەم ئاژانسە،وتی: ئاژانسی هەواڵی میهر پەیامهێنەری ئاشتی، هاودڵی و هاوکاری زیاترە بۆ کوردەکانی ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، نازم عومەر دەباغ ئەمرۆ دووشەمە ۴ی گەڵاڕێزان لە ماینەی بەسەرکردنەوەی نووسینگەی سەرەکی ئاژانسی مێهر لەگەڵ بەڕێوەبەری گستی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و سەرنووسەرانی ئەم هەواڵدەرییە دیدار و گفتوگۆی کرد و سپاسی کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی مێهری کرد و وەک هەنگاوێکی بە نرخ ناوی برد.

 نازم عومەر دەباغ با ئاماژە بە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر وتی:

 بە راستی ئەمە هەنگاوێکی پڕبایەخ و گرینگ بوو کە ئاژانسێکی فەرمی لە ئێران ئەنجامی داوە و هیوادارم کە بەرێوەبەرانی مێهر پشتیوانی بە هێز لەم بڕیارە بە نرخە بکەن.

  نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها زیادی کرد:منیش وەک نوێنەری هەرێم و وەک کوردێک سپاسی ئەم هەنگاوەی ئاژانسی مێهر دەکەم و بێ گومان ئەمە کاریگەری باشی لەسەر ناوچە کوردییەکان دەبێت.

 نازم دەباغ بە ئاماژە بەوەی کە بواری ڕاگەیاندن و میدیای کوردی پێویستی بە چالاکی زیاترە، وتی: بێ گومان لەم سەردەمەدا راگەیاندنەکان دەتوانن ببنە هۆی هاودڵی و یەکگرتوویی زیاتر و دڵنیاین کە لە ناوچە کوردییەکانیشدا ئاژانسی مێهر  دەتوانێ ئاوێنەی ئەم تایبەتمەندییە ئیجابییە بێت.

 نازم دەباغ وتی: ئەمرۆ لە بارودۆخێکداین کە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناڤین گیروودەی ڕووداوی جۆراوجۆرە و هەربۆیە دەبێ هەوڵ بدرێت بە چالاکی راگەیێنەری ڕاستبێژانە و بە پاراستنی ڕاستییەکان کار بکریت لە پێناو هاودڵی و هاوکاری زیاتر.

 نازم دەباغ پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی میهر سەردانی بەشەکانی ئەم ئاژانسەی کرد و دواتر بەشداریی کرد لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی بە بەشداریی هەواڵنێرانی مێهر.

News Code 263

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =

    بۆچوونەکان

    • کامێنتە بڵاوکراوەکان: 1
    • Pending Comments: 0
    • Rejected Comments: 0
    • ماهی 13:16 - 2015/10/28
      0 0
      سلام با تشکر از زحمات فراوان بخش کردی . و راه اندازی این بخش انشاءالله سربلند و پیروز باشید