قوتبەدین سادقی بە "چنوور" میوانی کوردستان دەبێت

شانۆی "چنوور" لە نووسین و دەرهێنانی دوکتۆر قوتبەدین سادقی تا رۆژی هەینی لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم شانۆیە کە پێشتر لە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز، فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای هەولێر و هەروەها لە وڵاتی سوید نمایش دراوە، چیرۆکی پەنابەرێکی کورده کە پاش کوودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی و لە سێدارەدرانی دەستگیرانەکەی "چنوور" بەرەو ڕووسیا هەڵاتووە و لەوێ پاش ئاشکرا بوونی نهێنیی لە لایەن پۆلیسی نهێنییەوە قۆڵبەست دەکرێ و پاش مانگێک ئازاد دەکرێ و ئەو لە پاش ئازدی ڕوو لە زێدگەی خۆی دەکاتەوە.

لە شانۆی "چنوور"دا فەرشید گوەیلی هەڵبژاردەی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای هەولێر ڕۆڵ دەگێڕێ و شیرین مەعازی وەک بەڕێوەبەری نمایش، ڕامیار داوودی وەک یاریدەدەری دەرهێنەر، حەمید قەوامی داڕێژەری تیشک و فەرید سەتار وەک گرافیست دیکەی ستافی ئەو شانۆیەن.

شانۆی "چنوور" نمایشی خۆی بە هاوکاریی حەوزەی هونەری کوردستان رۆژی دووشەممە ٩ی گوڵان کاتژمێری  ۱۹:۳۰ دەست پێکرد و بڕیارە نمایشی ئەم بەرهەمە شانۆییە تا رۆژی هەینی ١٣ی گوڵان لە هەمان کاتژمێردا درێژەی بێت.

News Code 26299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =