توانایی ئەمریکا ناگاتە زمانی درێژی/ ئێران دوژمنایەتی لە گەڵ کەس نییە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران و بەرپرسان وریان و خۆڕاگرن، وتی: خەڵکی دەبێ بزانن کە دەسەڵات و توانایی ئەمریکا ناگاتەوە بە زمان‌درێژیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەندین گەڵاڵە لە کرماشان، ڕایگەیاند: لەم رۆژانەدا کە هات و هاواری دوژمنان زۆرتر بووە و قسەی پڕوپووچ و نادروست دەکەن، کردنەوەی یەکێک لەم گەڵاڵەگەلە، زەبرێکی گەورەیە لە دوژمنان.

حەسەن روحانی وتیشی: ئێران دوژمنایەتی لە گەڵ کەس نییە، بەڵام لەبە رامبەر هیچ پیلانگێڕییەکیش بێدەنگ نابێت.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا بە ئاماژە بە لە خۆبۆردوویی و دەسەڵاتی گەلی ئێران بەدەر لە چاوەڕوانی ئەمریکییەکان، ڕایگەیاند: ئێران بە خۆڕاگریی وڵامی دوژمنکارییەکان و پیلانگێڕییەکان دەداتەوە.

ناوبراو هەروەها داکۆکی لە پەیوەندیی زۆر باشی ئێران لەگەڵ دراوسێیەکانی کرد و ڕاشیگەیاند: ئێمە ناوچەکە باشتر لەوان دەناسین و ئێرانییەکان دوژمنان پەشیمان دەکەنەوە و ئەوان دەگەڕێننەوە بۆ سەر خاڵی ئاوەزمەندانە.

ڕۆحانی ئاماژە بە ڕەوتی کردنەوە و وەبەرهێنانی هاوکاتی چەندین گەڵاڵەی ئاوەدانکاری، ئاوی و هێزگەیی لە سێزدە پارێزگەی ئێران کرد و جەختی کرد: گەلی ئێران و بەرپرسان هوشیار و خۆڕاگرن و خەڵکی دەبێ بزانن کە دەسەڵاتی ئەمریکا ناگاتەوە بە زمان‌درێژیی.

News Code 26295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =