پەیوەندی نێوان بەرلین و هەولێر تۆکمەیە و ناپچڕێت

سەرۆکی ئەڵمانیا وتی: پاڵپشتی دەکەین لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهی لە ئەناتۆڵی، ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر پاڵپشتی بەرلین لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی بەغدا کرد.

سەرۆکی ئەڵمانیا بە بەرز نرخاندنی هەوڵی عێراقییەکان بۆ پاراستنی یەکگرتوویی لە ئەو وڵاتە، بەڵێنی دا پێوەندی نێوان بەغدا و بەرلین زیاتر لە ڕابردوو نزیک ببێتەوە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: پێوەندی باشمان لە گەڵ هەولێر وەکوو بەشێک لە عێراق هەیە و ئاوەها ڕوانگەیەکیش درێژە دەدەین.

مێرکێل هەروەها ڕایگەیاند کە لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ عێراق پاڵپشتی دەکات و خوازیاری پەرەسەندنی پێوەندییەکان لە ئەو وڵاتە لە بوارەکانی وزە و ئابوورین.

News Code 26289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =