کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەبووبەکر بەغدادی

یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سەرکردەی داعش، جەختی کرد کە شەڕ لە گەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییە درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئەو وتەبێژەی ئەمریکا جەختی کرد: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا لە شەڕ دژی داعش بە بەرەنگار بوونەوەی خۆی لە گەڵ هێزەکانی ئەو گرووپە لە سەرتانسەری جیهان درێژە دەدات تا دڵنیا بێت ئەو تیرۆریستانە بە تواوەتی شکستیان هێناوە و ڕێبەرەکەیان بە سزای خۆی بگات.

ئەو وتەبێژە کە هەواڵدەری فەڕەنسا ئاماژەی پێ نەداوە ناوی کێ بووە، زیادی کردووە کە گرووپی داعش تا ئێستا خەسار ی زۆری لێ دراوە.

سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆییەکەش کە لە لایەن داعشەوە بڵاو بووەتەوە، سی ئێن ئێن ڕاپۆرتی دا کە ئەمریکا هێشتا سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ئەو کەسە بەڕاستی ئەبووبەکر بەغدادی بێت گومانی هەیە و لەم پێوەندییەدا یەکێک لە بەرپرسانی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە واشنتۆن خەریکی لێکدانەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەیە بۆ ئەوەی کە دڵنیا ببێتەوە.

News Code 26285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =