سنه ڕێزی لە فەریدوون سدێقی ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد گرت

دوای دەیان ساڵ خزمەتی فەرهەنگی و ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ لە شاری سنە ڕێز لە فەریدوون سدێقی ڕۆژنامەنووسی ناسراوەی کورد گیرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر, ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۰ی گوڵان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی یەکەمین فستیڤاڵی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان ڕێز لە ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد فەریدوون سدیقی گیرا.

یەکەمین فستیڤاڵی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکانی ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە سنە بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ سێشەمە  10ی گوڵان بە ڕێزگرتن لە پێنووسی ماندوویی نەناسانەی ڕۆژنامەنووسێکی پێشەنگی کورد کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستان و بەرپرسانی باڵای پارێزگا و هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسان تێدا بەشدار بوو خەڵات پێشکەشی کەسانی هەڵبژاردە کرا .

بەشێکی تایبەتی ئەم ڕێوڕەسمە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژنامەنووسی پێشەنگ و ناسراوەی کورد فەریدوون سدێقی تەرخان درابوو.

فەریدوون سدێقی لە دایک بووی شاری سنەیە و یەکێکە لە هەرە ڕۆژنامەنووسە ناسراو و بە تواناکانی کورد که لە ئاستی ئێراندا لە یەکەمەکانە.

News Code 26283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =