پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان دژی هەسەدە لە دەیرەزوور

سەرچاوە ئاگادارەکانی لە دەیرەزوور لە توند بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئەو پارێزگایە دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی یەوم سابع، شارۆچکە و گوندەکانی بەسیرە، ماشخ، زەمان، نملیە، تەیب فال و تیانە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور ناڕەزایەتی بەربڵاوی دانیشتووان دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک(هەسەدە) ی بە خۆوە بینی.

ئەوان خوازیاری کشانەوەی ئەو هێزانە لە ئەو ناوچە بە هۆی ئەوەی بە زیاد بوونەوەی ئاڵۆزی، کوشتو بڕ و شاردنەوەی نەوت، ڕاگەیێندراوە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان خۆپیشاندەران ڕێگا سەرەکییەکانیان داخست و تەگەرەی ئۆتۆمبیلیان ئاگر تێبەردا. ئەو سەرچاوانە دەڵێن کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەرەو خۆپیشاندەران تەقەیان کردووە کە بووەتە هۆی بریندار بوونی ژمارەیەکیان.

یەکینەکانی پاراستنی گەل بە ئەو ئاڵۆزیانە کاردانەوەیان نیشان نەداوە بەڵام بەرپرسانی کورد دەڵێن کۆبوونەوەیان لە گەڵ ڕێبەرانی عەشایر سەبارەت بە خواستی دانیشتووان بەڕێوە بردووە.

دانیشتووانی عەرەبی دەیرەزوور بەرپرسانی سووریای دیمۆکراتیکیان بە دانانی جیاوازی تۆمەتبار دەکەن بەڵام سووریای دیمۆکراتیک ئەو پرسە ڕەت دەکەنەوە.

News Code 26280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =