گفتوگۆی ئەردۆغان و ترامپ لە سەر پرسی گەمارۆکانی ئێران

سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە گەمارۆکانی واشنتۆن دژی ئێران گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڵ دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی تەلەفۆنی گفتوگۆی کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕەوتی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا پێشنیاری داوەتە ترامپ تا دوو وڵاتەکە گرووپێکی کاری لە پێوەندی لە گەڵ کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە پێک بهێنن.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە مێدیاییەکان، لایەنەکان لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییە لە سەر دۆخی سووریا و گەمارۆکانی واشنتۆن دژی ئێرانیش گفتوگۆیان کرد.

لە درێژەی ئەو پێوەندییەدا، لایەنەکان لە سەر زیاد کردنەوەی ئاستی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە تا ٧٥ ملیار دۆلار لە ساڵیش جەختیان کرد.

News Code 26275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =