دەقی ناڕەزایەتی بەغدا ڕادەستی باڵوێزی بەحرەین کرا

دوای سووکایەتی وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە ڕێبەری ڕەوتی سەدر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵوێزی بەحرەین لە بەغدای بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، وەزارەتی دەرەوەی عێراق شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند کە سەلاح مالکی باڵوێزی بەحرەین لە بەغدای بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کردووە و دەقی ناڕەزایەتی لە لایەن نزار خەیروڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕادەستی ناوبراو کرا.

لە ئەو یادداشتە ناڕەزایەتییەدا لە سەر زەروورەتی پاراستنی ڕێز بۆ سەروەری نەتەوەیی عێراق جەخت کراوە و نووسراوە کە کاری دیپلۆماتیک ئەبێ لە خزمەت تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکان بێت نەک ئەوەی کە ببێتە شوێنێک بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی و قەیران.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها لە سەر لەبەرچاو گرتنی ئەدەبیاتی دیپلۆماتیک لە لێدوانە فەرمییەکان جەختی کرد.

سووکایەتی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین دژی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر بووەتە هۆی ئاڵۆزی زۆر لە نێوان دوو وڵاتەکە.

News Code 26273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =