بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بەیانی ئەمڕۆ سەردانی موسەلای ئیمامی کرد و بۆ دوو کاتژمێر و نیو لە ناو پیشانگای کتێبی تاران دا مایەوە.
لەم سەردانەدا کە وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادیش ئامادە بوو ڕێبەری لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی بڵاڤگەکان گفتگۆیان کرد.
وتیشیان: دۆخەکە وا نیشان دەدات کە خەڵک هێشتا کتێب دەخوێنن و کتێب دەکڕن. جیهانی کتێب جیهانێکی دژوارە و وەزیری ئیرشاد دەبێت ئەم خاڵە لە پێش چاو بگرێت.
بۆچوونی ئێوە