بوونی سوپا بۆ شەڕ لە گەڵ تیرۆریستەکانە/ گرووپی ب سەڕ بۆ ئەمریکا دروست دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بوونی سوپا بۆ شەر دژی تیرۆریستەکانە وتی: گرووپی ب دەیەوێت ئەمریکا بۆ شەر لە گەڵ ئێران هان بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز جەختی کرد: سەبارەت بە سوپا ئەبێ بڵێم سوپای پاسداران هەرگیز ئەمریکییەکانی نەکوشتووە، سوپا بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم لەوێیە. دوێنێ لە عێراق ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی ٣٠٠ سوپایی بوون کە لە گەڵ عێراقییەکانی گیانی خۆیان لە دەست دا و لە گەڵ داعش شەڕیان کرد.

نابراو زیادی کرد: ترامپیش لە ڕەوتی گفتوگۆوەکانی هەڵبژاردن، کە پێم وابێت پێشکەشکارەکەش خۆتان بوون، لە وەڵام بە هیلاری کلینتۆن وتی کە ئێران خەریکە داعشییەکان دەکوژێت.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەی پیشکەشکاری بەرنامەکە لە سەر مەرگی ٦٠٨ سەربازی ئەمریکی لە رێگای پاڵپشتی لە گرووپە عێراقییەکان وتی: ئەو تۆمەتە تازە کە ئەمریکا هێناویەتە ئاراوە، کە ئاڵبەت تۆمەتێکی زۆر مەترسیداریشە، چونکوو من پێم وایە کە گرووپی ب دەیەوێت ترامۆ فریو بدات و ئەمریکا بکێشێتە بەرەبەرەکانێکەوە کە خۆی نایەوێت. با لە سەر شتێکی تر قسە بکەین. ئێوە سەبارەت بە پارە قسە دەکەن. ترامپ خۆی وتوویە کە ئێوە ٧ ترلیۆن دۆلارتان لە ناوچەکە خەرج کردووە. ئێمە لە ناوچەی خۆمانین. ئێمە لە گەڵ تیرۆری زیاتر، نائەمنی زیاتر و ناسەقامگیر زیاتر بەرەورووین. ڕای خەڵکی ناوچەی ئێمە ئەوەیە کە بوونی واشنتۆن هۆی نائەمنییە.

ناوبراو زیادی کرد: پێویستە ئێمە لە کەشێکی ئەمنی جیهانی پێکەوە هاوکاریمان هەبێت و ژیان لە کەشێکی ئەمنی جیهانی، بەس کاتێک بە دی دێت کە ئێوە بۆ خۆتان و واژۆی خۆتان ڕێز دابنێن.

News Code 26268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =