خۆپیشاندانی بەرفراوانی عێراقییەکان دژی ئالی خەلیفە لە بەغدا و بەسرە

هەزاران عێراقی لە بەرانبەر باڵوێزخانەی ئالی خەلیفە لە بەغدا و بەسرە لە نارەزایەتی بە هەڵوێستی بێ ڕێزانەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین دژی ریبەری ڕەوتی سەدر دەستیان دایە خۆپیشاندانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، هەزاران عێراقی لە بەرانبەر باڵوێزانەی بەحرەین لە بەغدا لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی خالید بێن ئەحمەد ئال خەلیفە وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەبارەت بە موقتەدا سەدر دەستیان دایە خۆپیشاندان.

سەرچاوە عێراقییەکان هەروەها لە بەرێوە چوونی خۆپیشاندانی عێراقییەکان لە بەسرە دژی ئال خەڵیفە لە کاردانەوە بە سوکایەتی بە موقتەدا سەدر هەواڵیان دا.

شیاوی باسە کە دوابەدوای قسەکانی موقتەدا سەدر لە پاڵپشتی لە نەتەوەی بەحرەین، وەزیری دەرەوەی ئال خەڵیفە سووکایەتی بە موقتەدا سەدر کرد کە ناڕەزایەتی عێراقییەکان بە تایبەتی ڕەوتی سەدری بە دواوە هەبوو.

News Code 26267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =