کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە وتەکانی زەریف

وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ فاکس نیوز کاردانەوەی بوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورگان ئرتگاس وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە گفتوگۆی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ فاکس نیوز لە پەیامیکی توییتەر پاگەندەی کرد: سەیر نییە کە زەریف کە خۆ مامۆستای مافی مرۆڤ دەزانێت و وتەبێژی دەسەڵاتی توندوتیژی ئێرانە، دێتە ئەمریکا تا لە ئەو ئازادییانە کە خەڵکی ئێران لێی بێ بەرین، بەهرە ببات.

وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: سەیر ئەوەیە کە هێشتاش هەبدێک کەس سەرەنج دەدەن ئەو فریودەرە.

ئەمە لە حاڵێدکایە کە جان بۆڵتۆن لە سەر گفتوگۆی زەریف وتبووی: ئەو قسانە درۆ و قسەگەلێکی پڕوپاگەندایی و پێدانی زانیاری هەڵەیە. سیاسەتی سەرۆک کۆامری ئەمریکا بەرانبەر ئێران پێش ئەوەی کە من بێمە ناو ئەم دەوڵەتەوە بە تواوەتی ڕوون بوو و ئەو سیاسەتە خستنە سەر زیاترین گوشار بۆ سەر ئێران بۆ گۆرانی هەڵسوکەوتییەتی و پێم وابێت کە ئەو سیاسەتە کاریگەر دەبێت.

News Code 26266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =