ئەگەری دەرکردنی فەتوای مەرجەعیەت دژی ئەمریکییەکان هەیە

یەکێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی فەتح، ئەگەری دەرکردنی فەتوای جیهادی لە لایەن مەرجەعیەتی دژە ئەمریکی بۆ کردنە دەرەوەی ئەوان لە عێراق دوور لە چاوەڕوانی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، یەکێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەگەری دەرکردنی فەتوای جیهادی لە لایەن مەرجەعیەتەوە دژی تیرۆریستەکانی ئەمریکا بۆ کردنە دەرەوەیان لە خاکی عێراق قسەی کرد.

کەریم عەلیوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکا کاتێک دەچێتە ناو وڵاتێک بە ئاسانی ناچێتە دەرەوە بەڵام عێراقییەکان لە بەرانبەر مانەوەی ئەمریکا و داعش کاتێک کە شارەکانی عێراقی داگیر کردووە، بێ دەنگ نامێنێت و فەتوای مەرجەعیەت دەرکرا و عێراقییەکان داعشیان کردە دەرەوە ووڵاتیان ئازاد کرد.

عەلیوی جەختی کرد: دەرکردنی فەتوای مەرجەعیەت دژی ئەمریکییەکان، هاوشێوەی ئەوەی کە بەرانبەر داعش رووی دا، دوور لە چاوەروانی نییە بە تایبەت ئەوەی کە داعش ساختەی دەستی ئەمریکایە. مەرجەعیەت لە کاتی شیاودا بۆ کردنە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە هەموو خاکی عێراق هەڵوێست دەگرێت.

News Code 26262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =