نەوتی ئێران بە تەنگەڵانی هورموزدا تێپەڕ نەبێت، نەوتی هیچ وڵاتێک پێیدا تێپەڕ نابێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئاسایشی تەنگەڵانی هورموز لە ئەستۆی هێزی سەربازی وڵاتە و ئەگەر بڕیار بێت نەوتی ئێران بە تەنگەڵانی هورموزدا تێپەڕ نەبێت، نەوتی هیچ وڵاتێک پێیدا تێناپەڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە پەراوێزی کۆڕبەندی فەرماندە و سەرۆکەکانی ناجا کە لە فەرماندەیی ناجا بەڕێوە چوو، وتی: پاپۆرە و گەمییەکانی ئێرانیش هەر وەک وڵاتانی دیکە بە تەنگەڵانی هورموزدا تێدەپەڕێ، بەڵام بێتوو کەسێک ئەم تەنگەڵانە نائەمن بکات، ئێران بە روندی بەرەنگاری دەبێتەوە.

سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بە تەمای داخستنی تەنگەڵانی هۆرمۆز نییە، مەگەر ئەوەی کە دوژمن بە کردەوەی خۆی ناچاری بکات، وتیشی: ئاسایشی تەنگەڵانی هورموز لە ئەستۆی هێزی سەربازی وڵاتە و ئەگەر بڕیار بێت نەوتی ئێران بە تەنگەڵانی هورموزدا ڕەت نەبێ، نەوتی هیچ وڵاتێک پێیدا تێناپەڕێت.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە دوایین ڕەوشی دوو سنوورڤانی ڕفێندراوی ئێرانی لە پاکستان ڕوونی کردەوە: سنوورڤانە ئێرانییەکان یەخسیری ئاژاوەگێرانن لە پاکستاندا و پێوشوێنگرتنەکان لەوبارەیە درێژەی هەیە و سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لە سەفەر بۆ تاران بەڵێنی داوە بە بڕشتانە پرسەکە پێوشوێن بگرێت و بەڵێن دەدەین تا یەک دوو مانگی داهاتوو ئەو دوو خوشەویستە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە سەربازییەکانی ئێران لەبارەی تیرۆریستانی پەلاماردەری پاسی ئێرانی لە جادەی خاشیش وتی: زۆربەی ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە قۆڵبەست کراون و بۆ لێپێچینەوە و کامڵ کردنی دۆسیەکەیان ڕادەستی دەزگای داد کراون و ژمارێکی دیکەیش هەڵاتوون بۆ پاکستان، کە لە رێگەی دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدەین دەستگیریان بکەین و بیانگەڕێنینەوە بۆ ئێران.

News Code 26261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =