ئیعدامی زانایان و لاوان پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوی سعوودیەوە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئیعدامی ٣٧ کەس لەوانە شیعەکان لە عەرەبستانی ڕایگەیاند: ئیعدامی زانایان و لاوان پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوی ڕژێمی سعوودییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سوپریە نیوز، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا کاردانەوەی بە زنجیرە ئیعدامەکان لە عەرەبستانی سعوودی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئیعدامی زانایان و لاوان پەڵەیەکی رەشە بە ناوچاوی عەرەبستانەوە.

شێخ ئەکرەم کەعبی لەم بارەوە جەختی کرد: ئیعدامی زانیان و لاوانی خەڵکی ئەحسا و قەتیف کە بڕیکیان لە کاتی لێپرسینەوەدا نەگەیشتبوونە تەمەنی یاسایی، شتێک جگە لە پەڵەیەکی ڕەشە لە ناو چاوی ڕژێمی وەهابی سعوودی نییە و ئەو جەنایەتە بە جەنایەتەکانی ئەوان دژی ڕێڕەوانی ئەهلی بەیت زیاد دەکرێت.

News Code 26255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =