پرسی ئەرمەنەکان ژینۆساید نەبوو

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕوانییە پرسگەلی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە میانەی شەڕی یەکەمی جیهانی، درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە سووریا و کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە TRT، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کۆچ و شوێن‌گۆڕکێی ئەرمەنییەکان نە ژینۆسایدە و نە کارەساتێکی گەورە. سەدەیەک لەوە پێش لە هەلومەرجێکی قەیراناویدا تراژێدیایەک ڕووی داوە.

شایانی باسە ئەرمەنییەکان لایان وایە ئینپراتووریای ئیسلامی لە شەڕی یەکەمی جیهانی بە کۆمەڵکوژی بەربڵاو بۆ کۆچی زۆرەملێ ناچاری کردوون. بە باوەری ئەرمەنییەکان ئەو هەڵمەتەی ئیمپراتووریای عوسمانی ژینۆساید بووە، بەڵام تورکیا تا ئێستاش ئەو باوەڕەی قبووڵ نەکردووە.

ئەردۆغان لە درێژەدا وتی: ئەگەر ئەو تۆمەتانەی لە دژی ئێمە دەکرێن، ڕاست بایەن ئەوڕۆ ملیۆنان ئەرمەنی لە سەرتاسەری ئەورووپا، ئەمریکا، باکووری ئەفریقا و قەفقاز نەدەژیان.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا وتیشی: تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستان لە سووریا.

ناوبراو سەبارەت بە پرسی کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا ڕوونی کردەوە: ئێمە بەردەوام دەبین لە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ و سیستەمگەلی ئەمنی و پاراستنی دیکە.

پرسی کڕینی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە بۆتە مایەی ناکۆکیی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.

News Code 26245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =