زەریف: ڕێکاری زیاترین گوشاری ترامپ بۆ سەر  ئێران شکست دێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەک لە هەوڵەکانی گرووپی "ب" بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران ڕەخنەی گرت و هۆشداریی دا ڕێکاری زیاترین گوشار دژی ئێران ناگاتە هیچ ئەنجامێک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز جەختی کرد ئەندامای دەوڵەتی واشنتۆن و هەروەها برێک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەمریکا هان دەدەن بۆ پێکدادان لە گەڵ ئێران.

لە نێوان ئەوانەی کە بە وتەی زەریف خوازیاری توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێرانن، دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات.

ناوبراو پێشتریش لە پەیامێکی توییتەریدا بە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای وتبووی: هۆشیار بە، تۆ دژی دەستێوەردانی پڕ تێچوو و ناژیرانە هاتیتە سەر دەسەڵات بەڵام لەبەر چاو نەگرتنی پیلانگێڕانی شەڕ و مرۆڤ کوژەکانی گرووپی "ب"  بریتی لە بۆڵتۆن، بێن سەلمان، بێن زائید و بی بی  دەبێتە هۆی شتێکی خراپتر لە ئەوەی کە خولیای بووی.

زەریف لە ئەو گفتوگۆوەدا کە شرۆڤەکەی ڕۆژی یەکشەممە بڵاو دەبێتەوە، لە وەڵامی پێشکەشکارەکە لە سەر ئەوەی کە ئایا ئەوان بە دوای گۆڕاندنی دەسەڵاتی ئێرانن، وتی: ئەوە لانیکەم کارێکە کە ئەوان دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.

وەزیری دەرەوە درێژەی دا: هەموو ئەوانە دەیانەوێت ئەمریکا بەرەو پێکدادان لە گەڵ ئێران هان بدەن. من پێم وانییە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری ئاوەها شتێک بێت.

زەریف بە پێی دورشمە دژە شەڕەکانی ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنی ٢٠١٦ زیادی کرد: لە سەر ئەو باوەرەم کە ترامپ بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیی لە سەر وادەی نەبردنی ئەمریکا بۆ ناو شەڕێکی دیکە بردە پێشەوە. بەڵام پێم وایە کە ئامانجی ناوبراو لە گوشاری زۆر بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی کە ئێران لە بەرانبەر گوشارەکان بە چۆک دابێنێت، شکست دێنیت.

قسەکانی زەریف لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز کە لە مێدیا لایەنگرەکانی ترامپە، لە حاڵێکدا هاتە ئاراوە کە ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بەری کردنی هەندێک وڵات بۆ کڕینی نەوت لە ئێرانی هەڵوەشاندەوە تا بە ڕای خۆی گوشارەکان دژی ئەو وڵاتە زیاتر بکاتەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆربەی کارناسان و بەرپرسانی ڕۆژاوایی پێیان وایە کە تاران نابەزێت لە بەرانبەر گوشارەکانی ترامپ و لە گەڵ کۆشکی سپی دانوستان ناکات.

News Code 26241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =