هۆشداری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران بە ئیمارات

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران بۆ هاوڕێی کردنی ترامپ لە گەمارۆی نەوتی ئێران هۆشداری بە ئیمارات دا و وتی: ئەو یارییە پڕمەترسییە هەناردەی نەوتتان دەگەیێنێتە سیفر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنووچێهر موتتەکی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: پاش شۆڕشی ئیسلامی کاتێک شێخەکانی ئیمارات بە هاندان و رێنوێنیی بەریتانیا لە دژی دوورگەکانی ئێران بانگەشەیەکی بەربڵاویان دەست پێکرد، ئایەتوڵڵا ڕەفسنجانی وتی: ئیماراتییەکان دەبێ بە دەریای خوێندا تێپەڕن.

موتتەکی وتیشی: ئەوڕۆش شێخەکانی ئیمارات بزانن بەشداری لە یاریی پڕمەترسیی ترامپ لە دژی ئێران، هەناردەی نەوتیان دەگەیێنێتە سیفر.

News Code 26240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =