بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، هاوپەیمانی فەتح بە دەرکردنی بەیانییەیەک داوای بانگهێشت کردنی کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی کردنی ئەو باڵوێزخانە بە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکات.
لە ئەو بەیانییە هاتووە: ئێمە هەوڵی دیپلۆماتە دەرەکییەکانی لە خاکی عێراق سەبارەت بە سووکایەتی بە هەر وڵات و یا هەر مەرجەعێکی دینی ئیدانە دەکەین. نەتەوەی عێراق هەرگیز ئیزن نادات سووکایەتی بە مەرجەعە ئایینەییەکان بکرێت.
لەم دواییەدا ماڵپەڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە بڵاو کردنەوەی دەقێک، بە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سووکایەتی کردبوو.
لە ئەو بەیانییە جەخت کراوە: ئەو هەوڵە دژایەتی هەیە لە گەڵ یاسا و ڕێسا دیپلۆماتیکەکان و ئەو هەوڵەی باڵوێزخانەی ئەمریکا دەسڕێژیەکی ئاشکرا بە ئەو یاسایانەیە. ئێمە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بانگهێشت بکات.
بۆچوونی ئێوە