ئێران وەکوو عەرەبستان کەمینە ئایینییەکان پەل پەل ناکات

هەواڵنێری کەناڵی فاکس نیوز بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک شرۆڤەیەکی سەبارەت بە گفتوگۆی ئەو کەناڵە لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جرالدۆ ڕیوار لە شرۆڤەکارانی کەناڵی هەواڵی فاکس نیوز و کەسێک کە خۆی وەکوو دۆستی دۆناڵد ترامۆ دەناسێنێت، لە پەیامەکەی خۆیدا لە توییتەر دەنووسێت: لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف، وەیزری دەرەوەی ئێران هەر جۆر کە سەبارەت بە وڵاتە مێژووییەکەی قسە بکەی لانیکەم ئەوان واتا ئێسراییەکان وەکوو عەرەبستانی سعوودی کەمایەتییە ئاینییەکانیان لەت لەت ناکەنەوە؛ عەرەبستان ٣٧ کەسی ئیعدام کردووە کە  ٣٣ کەسیان شیعە بوون.

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز جەختی کرد ئەندامانی دەوڵەتی واشنتۆن و هەروەها بڕێک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەمریکا هان دەدەن بۆ شەڕ و پێکدادان لە گەڵ ئێران.

لە نێوان ئەوانەی کە بە وتەی زەریف خوازیاری توند کردنەوەی ئاڵۆزی لە گەڵ ئێرانن، دەتوانرێت لە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی کۆشکی سپی، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات ناو ببرێت.

ناوبراو پێشتریش لە پەیامێکی توییتەریدا بە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای وتبوو: هۆشیار بە، تۆ دژی دەستێوەردانی پڕ تێچوو و ناژیرانە هاتیتە سەر دەسەڵات بەڵام لەبەر چاو نەگرتنی پیلانگێڕانی شەڕ و مرۆڤ کوژەکانی گرووپی "ب"  بریتی لە بۆڵتۆن، بێن سەلمان، بێن زائید و بی بی  دەبێتە هۆی شتێکی خراپتر لە ئەوەی کە خولیای بووی.

زەریف لە ئەو گفتوگۆوەدا کە شرۆڤەکەی ڕۆژی یەکشەممە بڵاو دەبێتەوە، لە وەڵامی پێشکەشکارەکە لە سەر ئەوەی کە ئایا ئەوان بە دوای گۆڕاندنی دەسەڵاتی ئێرانن، وتی: ئەوە لانیکەم کارێکە کە ئەوان دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.

News Code 26238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =