داڕێژەری هێرشە تیرۆریستییەکانی سریلانکا ناسرایەوە

پۆلیسی سریلانکا لە ناسینەوەی شوناسی داڕێژەری هێرشە تیرۆریستییەکانیم ئەم دواییە لە پێتەختی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆ نیوز، گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ماڵپەڕی ئەعماق بووە هۆی دەرکەوتنی شوناس داڕێژەری هێرشی تیرۆریستییەکان بۆ سەر کڵێسەی شاری کلۆمبۆ.

بەم پێیە لە ئەو ڤیدیۆدا هەشت پیاو لە حاڵێکدا کە لە ژێر ئاڵای داعش وەستاون، وەفاداری خۆیان بە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ڕادەگەیێنن.

لە ئەو گرتەیەدا حەوت کەس دەموچاوی خۆیان داپۆشیوە بەڵام هەشتەمین کەس کە دەموچاوی دانەپۆشیوە موحەمود زەهران یەکێک لە سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی سریلانکایە.

پۆلیسی سریلانکا لە ئەو کەسە کە بە هەبوونی بیری توندڕەوی بەناوبانگە وەکوو داڕێژەری هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە ناو دەبات.

شیاوی باسە لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جێژنی پاک (یەکشەممەی ڕابردوو) لە سریلانکا ٨ تەقینەوەی تیرۆریستی لە کڵێسەی ئەو وڵاتە ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٥٩ کەس.

News Code 26230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =