رێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین جێی ئێران لە بازاڕی نەوت بگرێتەوە

وتەبێژی وزاەەرت دەرەوە وتی: ئێران رێگە بە هیچ وڵاتێک نادات ببێتە جێگرەوەی ئێران لە بازاری نەوت و بەرپرسایەتی هەر جۆرە پاشهاتێک لە ئەستۆی ئەمریکا و وڵاتانی ئاماژە پێدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ (پێنجشەممە) بە ئیدانە کردنی هەڵوێستی حکوومەتانی عەرەبستان و بەحرەین بۆ پشتگری لە بایکۆتی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو هەڵویستانەی بە نیشانەی شوێنکەوتوویی ئەمریکا و نائاگاییان لە پاشهاتەکانی ئەو کارە زانی.

ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران رێگە بە هیچ وڵاتێک نادات جێی ئێران لە بازاری نەوت بگرێتەوە و هەر جۆرە پاشهاتێک لە ئەستۆی ئەمریکا و وڵاتانی ئاماژە پێدراوە.

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ٣٧ کەس لە هاووڵاتیانی سعوودی، ئەم کردەیەی وەک چەشنێک جاهێلیەتی پێش لە ئیسلام وەسف کرد و لە سەر پێویستی بەرەوڕووبوونەوەی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ ئەم چەشنە کردەوە شێتانەیە جەختیکرد.

موسەوی هۆشداریشی دا: عەرەبستانی سعوودی لە ئاراستەی سیاسەتی ئاژاوەگێڕانە لە ناوچەکە و بە پشتگریی دەوڵەتی ئەمریکا هەنگاوی لەو چەشنە هەڵدەگرێت و پێویستە وڵاتانی ناوچە سەبارەت بە پاشهاتی مەترسیداری ئەو ئاژاوەگێریانە هوشیار بن.

شایانی باسە، ڕژێمەکانی عەرەبستانی سعوودی و بەحرەین رۆژی سێیشەممە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە مۆڵەتی بەری کرانی کڕینی نەوتی ئێرانیان وەک هەنگاوێکی پێویست هەڵسەنگاند و پێشوازییان لێکرد.

News Code 26226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =