بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕکابەرییەکانی زۆرانبازی ئازادی پاڵەوانی ئاسیا لە رۆژانی ٣ و ٤ی گوڵان لە شاری شیانی وڵاتی چین بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی نەوتەوەیی زۆرانبازی ئازادی ئێران بە بردنەوەی ٧ میدالیای زێر و ٣ زێو و سەرجەم ٢٢٠ خاڵ، پلەی یەکەمی ئەو ڕکابەریانەی مسۆگەر کرد.
لە کۆتایی ئەو ڕکابەریانەدا ڕەزا ئەتەری لە کێشی ٥٧ کیلۆگرام، بێهنام ئێحسان پوور لە کێشی ٦١ کیلۆگرام، بەهمەن تەیمووری لە کێشی ٧٩ کیلۆگرام، کامران قاسم پوور لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام، عەلیڕەزا کەریمی لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام و یەدوڵڵا موحێبی لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام ٧ میدالیای زێری ئەو ڕکابەریانەیان بردەوە و پەیمان بیابانی لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام، یوونس ئیمامی لە کێشی ٧٠ کیلۆگرام و محەمەد نخۆدی لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام سێ میدالیای بڕۆنزیان بە دەست هێنا.
بۆچوونی ئێوە