ڕژێمی سعوودی جارێکی تر نامرۆڤایەتی خۆیی سەلماند

بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک, کاردانەوەی بە ئیعدامی ٣٢ هاووڵاتی شیعە نواند و ڕایگەیاند: ڕژێمی سعوودی جارێکی تر نامرۆڤایەتی خۆیی سەلماند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەسومریە نیوز، بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی سعوودی ناتوانێت لە هزری تیرۆریستی زیاتر تێپەڕێت ، وتی: ڕژێمی سعوودی پاش ئەوەی کە هەوڵی دا کەسایەتی خۆی باشتر بداتە نیشان، بە ئیعدامی ٣٢ کەس لە خەڵکی قەتیف، جارێکی دیکە نامرۆڤایەتی خۆیی سەلماند؛ جەنایەتێک کە هۆکارێکی ئاشکرایە بۆ تیرۆریزمی ئەو ڕژێمە و خێڵی پادشاییەکەی.

ئەو بزووتنەوە ڕاشیگەیاند: لە حاڵێکدا کە ئەو جەنایەتە دڕندانە دژی وەفادارانی ئەهلی بەیت بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین، لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکان داوا دەکەین بۆ ڕزگار کردنی گیانی هاووڵاتییە بێ تاوانەکانی سەر بە ئایینی ئەهلی بەیت کە هیچ تاوانێکیان جگە لە دەربڕینی ڕوانگەی خۆیان نەبووە و نییە، دەستێوەردان بکەن.

News Code 26222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =