ئێران تامەزرۆی شەڕ نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وێرای ئاماژە بەوەی کە ئێران تامەزرۆی شەڕ نییە، جەختی لە خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژکارییەک کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وێرای ئاماژە بەوەی کە ئێران خوازیاری شەڕ نییە، جەختی لە خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژکارییەک کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەرچی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە، بەڵام مومکینە تیمی "ب" کە پێکهاتووە کە کەسانێکی وەک جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی و بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ترامپ بەرەو هەڵگیرسانی شەڕ لە گەڵ ئێران هان بدەن.

بە وتەی جەواد زەریف لەو لێدوانە، ئێران لە وەڵامی سیاسەتگەلی مەترسیداری ئەمریکا بە هوشیاییەوە هەڵسوکەوت دەکات.

لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆدانی سوپای پاسداران و کۆتایی مۆڵەتی بەری کرانی کڕینی نەوت لە ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وەزیری دەرەوە ئەو هەنگاوانەی پووچ و بێ مانا وەسف کرد و وتیشی:  ئێران بەردەوام دەبێ لە فرۆشی نەوت.

ناوبراو هەروەها ئامادەبوونی ئێران سووریا و عێراقی هوشیارانە وەسف کرد.

News Code 26221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =