بمانەوێت هێرش بکەینە سەر ئەمریکییەکان نەترسانە ڕایدەگەیێنین

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا وێڕای بەدرۆ خستنەوەی هەواڵەکان لە سەر ئامادەیی هێزەکانی ئەو بزووتنەوە بۆ هێرش کردنه سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا, وتی: ئێمە ئەگەر بمانەوێت هێرش بکەین ڕایدەگەیێنین و ترسێکمان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، ئەبو وارس مووسەوی وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند: ئەوەی کە بڕێک ماڵپەڕەکانی هەواڵ و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ئامادە بوونی ئەو بزووتنەوە بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە درۆیە و لە لایەن شوێن کەوتووەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکاوە بڵاو بووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دوور لە چاوەڕوانی نییە کە برێک کۆمپانیا یا نەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە لایەن خودی ئەمریکییەکانەوە بکرێنە ئامانج تا تۆمەت بدەنە پاڵ گرووپەکانی بەرخۆدان.

مووسەوی جەختی کرد: ئێمە لە شتێک ترسمان نییە و ئەگەر بمانەوێت هێرش بکەینە سەر ئەمریکییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا ڕایدەگەیێنین.

لە لایەکی تریشەوە موحەمەد بەلداوی نوێنەری فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقوون سەر بە بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق وتی: دوو بژاردە لە بەرانبەر دەوڵەتی عێراقە بۆ سزای ئەمریکییەکانە کە لە ماوەی بوونیان دا لە عێراق کەسیان کوشتوە؛ یەکەم ئەوەی کە دەوڵەت جووڵەی دیپلۆماتیک لە بانترین ئاستدا بۆ ناچار کردنی ئەمریکا بۆ ڕادەست کردنی سەربازە بکوژەکانی ئەنجام بدات تا لە دادگاکانی عێراقدا لێپرسینەوەیان لێ بکرێت و دووهەم ئەوەی کە لە لای دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا بکات.

News Code 26220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =