بزووتنەوەی نوجەبا ئیعدامە زاڵمانەکانی عەرەبستانی ئیدانە کرد

بزووتنەوەی نوجەبا وێڕای داخوازی بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بەپەلە لەسەر ئیعدامی ٣٧ هاووڵاتی عەرەبستانی، جەختی کرد کە ئاژاوەگێڕانی سعوودی خوویان بە ئەنجامی جەنایەتی تۆقێنەر گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەبا، بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا ئیعدامی ٣٧ هاووڵاتی ناڕازی عەرەبستانی کە لە لایەن ڕژێمی ئالی سعوودەوە ئەنجام دراوە، بە توندی ئیدانە کرد.

لە بەیانییەی ئەنجومەنی سیاسی ئەو بزووتنەوە، پادشایی سعوودی ڕژێمێکی ئاژاوەگێڕ وەسف کراوە کە خووی بە ئەنجامی جەنایەتی تۆقێنەر گرتووە و دوایین نموونەی ، ئیعدامی ٣٧ هاووڵاتی بێ تاوانی عەرەبستانی بە بیانووری فیتنەی ئایینی و ئاژاوە لە ئاسایشی نەتەوەییە.

نوجەبا جەختی کردووە: هەوڵی نامرۆڤانەی ئالی سعوود کە لە شارەکانی ڕیاز، مەکە، مەدینە، شەرقیە، قەسیم و عەسیر بەڕێوە چووە، هیچ هاوسەنگیەکی لە گەڵ ئیسلام، مافی مرۆڤ و ڕێسای نێودەوڵەتی نییە.

ئەنجومەنی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە کۆتایی بەیانییەکە، داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ئازادەکانی جیهان کردووە کە بەرپرسایەتییەکانی خۆیان لە دەرخستنی جەنایەتەکانی ئالی سعوود کردەوەیی بکەنەوە و بەپەلە بەستێن بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە جەنایەتی ئەم دواییە پێک بهێنن.

News Code 26218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =