بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە رێگەی پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە پیلان و جووڵەکانی "گرووپی ب" هۆشداری دایە ترامپ.
زەریف نووسی : "پەمپێئۆ ئێوە درێژە بە کاری خۆتان بدەن. ترامپ ئاگادار بە. دروشمی بانگەشەیی تۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی سەربازی تێچۆی زۆر و زەرەربارە. دەستەودایرەی پیلانداڕێژی شەڕخواز و بکوژی ناسراو بە گرووپی "ب"ی بەدناو (بۆڵتۆن، بێنزاید، بنیامین نەتانیاهۆ) بۆ شتێک زیاتر لەوی تۆ هەوڵی بۆ دەدەی، پلان دادەڕێژن."
بۆچوونی ئێوە