سزاکانی سەر ئێران بەشی کارەبای عێراق ناگرێتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: سزاکانی ئەمریکا لە سەر ئێران، بەشی کارەبای عێراق ناگرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی عەرەبی راگەیاندووە کە  وەزارەتی کارەبا لەو سزایانە بەخشراوە کە لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا تەنھا کڕینی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئێستا عێراق بەردەوامە لە هاوردەی گاز لە ئێرانەوە.

 ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چەند ڕۆژ لەمەو پێش رایگەیاند کە بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە چیتر واشنتن مۆڵەت نادات بە هیچ وڵاتێك نەوت لە ئێران بكڕێت.  

 لەئێستادا رۆژانە 28 میلۆن پێ سێجا گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ھاوردە دەکرێت کە لە وێستگەکانی کارەبا بەکاردێن.

News Code 26216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =