دەبێ جیهان ڕێگری لە هەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکا بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی باڵای مەکۆی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: بۆ پاراستنی پلۆرالیزم دەبێ پێش بە بەهرەمەندبوونی بەرژەوەندخوازانەی ئەمریکا لە هەنگاوە نایاساییەکان بگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی باڵای کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ بەرزنرخاندنی رۆژی نێونەتەوەیی پلۆرالیزم و دیپلۆماسی بۆ ئاشتی کە ئەوڕۆ لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو، وتی: ئێران بەردەوام پاڵپشتیی لە پلۆرالیزم و دیپلۆماسی بۆ ئاشتی کردووە و ئەوڕۆ لێرەم هەتا ڕاگەیێنم کە هەوڵی دیپلۆماتیکی بە کۆمەڵ چیتر تەنیا بژێرەیەکی ژیرانە نییە، بەڵکوو تاقە رێگەچارەیە و بە دڵنیاییەوە چیتر سیاسەتی تاک جەمسەری کە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیی جیهاندا بوونی نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆڕبەند و دانیشتنەکانی هاوێری ئێران و لەوان کۆڕبەندی سەرۆک پەرلەمانانی درواسێی عێراق لە بەغدای رۆژئاوای ئێران، چالاکیی نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ ئەفغانستان لە رۆژهەڵاتی ئێران بۆ ئاشتی و سەقامگیری، کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتانی کەناری دەریای خەزەر لە باکووری ئێران و ڕەوتی ئەستەکهۆڵم بۆ چارەسەریی کێشەی یەمەن و "میکانیزمی گفتوگۆی ناوچەیی" لە کەنداوی فارس لە باشووری ئێران، وتیشی: وڵاتی من بەردەوام پابەندبوونی خۆی بە پلۆرالیزم و چەندڕەهەندخوازی وەک یەکێک لە کۆڵەکە بە هێزەکانی سیاسەتی دەرەکی سەلماندووە و چاوخشاندنێک بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە بەرجام ڕایگەیاند: ١٤ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەولەتیی وزەی ئەتۆمی پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی پشت‌ڕاست دەکاتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لایەنە رۆژئاواییەکانی لە ڕاپەراندنی بەڵینەکانیان هەمبەر بە بەرژەوەندیی ئابووریی ئێران پاش کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا بە لاوازیی جووڵانەوە.

ڕاشیگەیاند: پێویست ناکات سیاسەتگەلی یەکلانەخوازانە و نایاسایی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هەمبەر بە وڵاتەکەم یان ناچەکەمان بە وردی باس بکەم، تەنیا ئەوەندە بەسە کە ئێوە بزانن ئەوان بە پشت‌گوێ خستنی بەڵین و حوکمی دادگە نێودەوڵەتییەکان، پشتگیری لە ڕادیکاڵیزم و بە تیرۆریست ناساندنی دیکتاتۆرانەی هێزی دەوڵەتێکی دیکە و داگیرکردن و پەیوەست کردنی ڕەگەزپەرەستانەی و نایاسایی خاکی وڵاتێکی دیکە بە ڕژیمە داگیرکارەکان، چۆن یاساگەلی نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن و لە بەرامبەردا کەسانێک سزا دەدەن کە بە دوای پابەندبوون بە بەڵێنەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین؛ بڕیارنامەیەک کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە گەڵ ئێرانە.

زەریف لە کۆتاییشدا جەختی کرد: پێویستە پێش بە بەهرەمەندبوونی بەرژەوەندخوازانەی ئەمریکا لە هەنگاوە نایاساییەکان بگیرێت و بە تەواو هێزەوە هەر جۆرە گوشارخستنە سەر دیتران بۆ پێشێل کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەت کەینەوە.

News Code 26211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =