ناسینەوەی ٦٠ ئەندامی مونافقین لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژهەڵات بە ئاماژە بەوەی کە وەزارەتی ئیتلاعات چاوی کراوەی کۆمەڵگایە، وتی: لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەرەنگاری ٦٠ کەس لە ئەندامانی هاوپەیوەند بە مونافقین بووینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژهەڵات ئاسایشی بە ژێرخانی بنەمایی چالاکی لە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری زانی و ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە پێگەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە سەر رێگەی گرووپگەلی تەکفیری و بە هەوڵی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (عج) لە ساڵی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی سەر بەو گرووپانە لە کاتی گواستراونەوەیان لە رێگەی قاچاقچییەکانەوە دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند: لەمناوە مونافقین بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی مەعاشی خەڵکی و گوشارگەلی ئابووریی زاڵ بە سەر وڵاتدا هەوڵی پێشخستنی ئامانجە نشۆمەکانیان لەو پارێزگایە دەدا کە بە وریایی خزمەتکارانی خەڵکی لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەرەنگاری ٦٠ کەس لە ئەندامانی هاوپەیوەند لە گەڵ مونافقین بووینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی ئەو کەسانە هەوڵی دابین کردنی چەک و مادەی تەقەمەنیان بۆ بشێوی نانەوە لە پارێزگا دەدا، وتیشی: لەو پەیوەندییە ٥٠ کەس ناسران و ئاگادار کرانەوە.

News Code 26210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =