ئەبێ لە کێشەکاندا پشتی ئێران بگرین

سەرکردەی حەشدی شەعبی عێراق لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئێران و لوبنان لە بەغدا وتی: بە نیشانی پێزانین بە بۆنەی یارمەتییەکانی ئێران بە عێراق لە شەڕ لە گەڵ داعش ئەبێ لە کێشەکاندا پشتی بەر نەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، فالح فەیاز سەرکردەی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشت و یاریدەری یەکەمی عێراق لە شەڕ دژی داعش بوو.

ناوبراو کە لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی شەهیدانی ئێران و لوبنان کە لە بغدا بەڕێوە چوو، قسەی دەکرد، زیادی کرد: سەرکەوتنی حەشدی شەعبی بە گیان فیدایی پیاوگەلێک کە لە ڕێی خودا شەهید بوون بەدی هات. ئێران ڕۆڵی گەورەی لە پاڵپشتی لە شەڕی ئێمە دژی داعش هەبوو و لە وەڵامی پاڵپشتییەکانی ئێران لە عێراق لە شەڕ دژی داعش ئەبێ لە کێشەکاندا  پشتی بەر نەدەین.

فەیاز وتی: بە ناوی عێراق و دەوڵەتی عێراق و حەشدی شەعبی و نەتەوەی عێراقەوە پێزانینی خۆمان ڕادەگەیێنن لە خزمەت شەهیدان و بنەماڵەکانیان.

News Code 26208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =