ئێران نەبوایە عەرەبستان و ئیماراتیش نەبوون

سەرۆک کۆمار ڕوو لە عەرەبستان و ئیمارات وتی: ئێمە بووین کە نەمانهێشت وڵاتەکانتان لە ناو بچێت، ئەی چۆنە ئەمڕۆ لە گەڵ دوژمنانمان هاوکاری دەکەن؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە رۆژی دووشەممەوە بانگەشەی نوێی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران دەست پێکردووە، وتی: هەڵبەت ئەمریکا تا ئێستا لە بواری نێودەوڵەتی، ناوچەیی، سیاسی و بانگەشەییدا شکستی هێناوە و لە بواری ئابوورییشدا بە ئامانجەکانی خۆی ناگات.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ لە یەکەمین هەنگاودا ئەمریکا لە بابەتی هەنگاوە نایاسایی و ستەمکارانەکانی پەشیمان کەینەوە، وتیشی: هەرکات ئەمریکا پەی بە هەڵەکانی خۆی برد و ئامادە بوو لە رێگەی لۆژیکی و بەڵگەهێنانەوە کێشەکانی چارەسەر کرد، ئێمەش ئامادەیی خۆمان ڕادەگەیێنین.

سەرۆک کۆمار ڕوو لە عەرەبستان و ئیمارات ڕایگەیاند: سەدام لە سەردەمی خۆیدا بەردەوام پەیام و داخوازیی بڵاو دەکردەوە کە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس داگیر دەکات. کەواتە نابێ کاری گەورەی نیزامی هوشیاری کۆماری ئیسلامی لەو هەلومەرجە فەرامۆش بکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێران یەکەم وڵاتێک بوو هێرشی سەدام بۆ سەر کوەیتی ئیدانە کرد، جەختی کرد: ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو کە عەرەبستانی دەرباز کرد و ئەگەر بڕیارێکی دیکەمان لەو کاتەدا بگرتبایەتە بەر، ئەمڕۆ وڵاتێکی بە ناوی عەرەبستان و ئیمارات نەدەبوو.

جەختیشی کرد: ئەوڕۆیش ئێمە بووین کە تیرۆریستانمان لە ناوچەدا شکست دا و ئەگەرچی گەلانی ناوچە بەرخۆدانیان نواند، بەلام ئەگەر پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی نەدەبوو شکستی تیرۆریستان مومکین نەدەبوو.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: ئێوە کە مانەوەتان لە سای کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەی چۆن بەڵین بە ترامپ دەدەن کە ئەگەر هاناردەی نەوتی ئێران بگەیێننە سیفر، بۆی قەرەبوو دەکەنەوە. ئایا ئاگاداری پاشهاتی قسەی خۆتان هەن و دەزانن کە ئەو قسەیە بە مانای دوژمنیی ڕاشکاوانەی گەلی ئێرانە؟ ئایا نازانن کە سەردەمی ترامپ کۆتایی پێ دێ و ئێمە دەمێنینەوە و وەک دراوسێیەک لە پەنای یەک دەبین؟

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ڕووانییە خەونی ترامپ بۆ بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران و وتی: ئەو کارە مومکین نییە و ئێمە بە شێوەی جۆراوجۆر نەوتی خۆمان دەفرۆشین و ئەمریکا بەو هەنگاوانەی ستەم لە تەواو گەلانی جیهان و هەموو کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان و تەنانەت لە گەلی خۆی دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ باش بزانن کە لێدوان و هەڵوێستەکانیان لە مێژوودا تۆمار دەبێت و لە داهاتوودا گەلانی خۆیان ئیدانەیان دەکەن. گەلی ئێران لە دێژەی مێژوودا چاکەی لە گەڵ ئێوەدا کردووە و ئێوە چاکەکەی بە خراپە وەڵام دەدەنەوە و ئەوە بە پێچەوانەی لۆژیکی برایەتی و دراوسێتییە.

News Code 26201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =